شاعیر: حەمەعەلی مەدهۆش کتێب: یانەی دڵان سەرناو: دیاری لەبارەی شیعر: ١٩٥٩ - حەمەعەلی مەدهۆش، یانەی دڵان (شیعر)، چاپی سێیەم - ٢٠٠٦ گیانەکەم دیاریت بۆ من ناردبوو بۆیمباخێکت ھەڵبژاردبوو بەیانی جەژن ماچم کرد، بەستم بەڵام بۆیمباخ نەبوو مەبەستم من ویستم دەستی خۆت لە ململ بێ نەک پارچە پەڕۆ بی پەت چنرابێ [١] ١. ئەم چارچەیە لە گۆڤاری (نەورۆز)و لە کۆمەڵە شیعری (شیرین)دا بڵاو کراوەتەوە. بابەتەکەی پەیوەندی بە خۆمەوە ھەیە.